كرێكارانی په‌یمانی كشت و سه‌نعه‌تی كاروون به‌دوای شه‌ش ڕۆژ كۆبوونه‌وه و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیی له‌ئاست نه‌گۆڕینی بارودۆخی كاریان، به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هێنانی ده‌قیقی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی كاره سه‌خت و زیانباره‌كان و هه‌ڵاواردن له‌كاتی په‌رداختی حه‌قده‌سته‌كان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٥ی گه‌ڵارێزان، به دوای به‌ڵێنی كارفه‌رما به شێوه‌ی كاتی كۆتاییان به كۆبوونه‌وه‌كه‌یان هێنا.
ناڕازییان كه ژماره‌یان نزیكه‌ی ٨٠٠ كه‌س ده‌بێ ده‌ڵێن: چه‌ندین ساڵه په‌یگیری خواسته‌كانیانن كه هه‌تا ئێستا جێبه‌جێ نه‌كراوه. ده‌شڵێن: هه‌ندێ له كرێكارانی كارخانه له وه‌رگرتنی به‌شێك له مه‌زایاكانیان بێبه‌شن. كرێكارانی ناڕازیی ڕایانگه‌یاندووه: به دوای شه‌ش ڕۆژ كۆبوونه‌وه و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیی، سه‌رئه‌نجام كارفه‌رما له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری كرێكاران، به‌ڵێنی دا كه حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان په‌رداخت بكات. شایانی باسه، دوابه‌دوای ئه‌م به‌ڵێنه، كرێكارانی ناڕازیی به شێوه‌ی كاتی كۆتاییان به كۆبوونه‌وه‌كه‌یان هێناوه و گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر كاره‌كانیان.