سه‌ره‌نجام جۆو بایدێن، نیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٠ی ژانویه‌ی ٢٠٢١، له‌ناو ڕێوشوێنی توندی ئه‌منیدا وه‌ك ٤٦مین سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا سۆندی خوارد. به‌ر له ناوبراو، كامالا هێریس وه‌ك یه‌كه‌م ژن، كه له ئه‌مریكا ده‌بێته جێگری سه‌رۆك كۆمار، سۆندی خوارد. ڕێوڕه‌سمی سوێند خواردن له حاڵێكدا به‌ڕێوه‌چوو كه بێجگه‌له هێزه‌كانی پۆلیس، پتر له ٢٠ هه‌زار هێزی گاردی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا بۆ دابین كردنی ئه‌منییه‌تی ڕێوڕه‌سمه‌كه له ناوچه‌كانی ده‌ورووبه‌ر جێگیر كرابوون. له حاڵێكدا كه سێ سه‌رۆك كۆمار له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا حزووریان بوو، دۆناڵد ترامپ له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا نه‌بوو و به‌پێچه‌وانه‌ی سوننه‌تی باو، له ڕێوڕه‌سمی سوێند خواردنی بایدێندا به‌شداریی نه‌كرد.
كۆتایی ده‌وره‌ی ترامپ له كۆشكی سپی، نه ته‌نیا له ئه‌مریكا، به‌ڵكوو له سه‌رتاسه‌ری جیهان، به‌زیانی ڕه‌گه‌زپه‌رسته‌كان و ڕاسته توندئاژۆكانه. شكستی ترامپ و نه‌چوونه‌وه‌ی دووباره‌ی ناوبراو بۆ كۆشكی سپی، ئاكامی سیاسه‌تی كاره‌ساتباری ئه‌و له‌ماوه‌ی چوار ساڵی ڕابردوودا و ئاكامی چالاكیی ئه‌و بزووتنه‌وانه‌یه كه له‌و ماوه‌یه‌دا، به‌رده‌وام له‌دژی ترامپیسم خه‌باتیان كردووه. یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی شكستی ترامپ، داماوی و بێتوانیی ئه‌و بوو له به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ نه‌خۆشیی گشتگری كۆرۆنا كه له ئاكامیدا پتر له ٤٠٠ هه‌زار ئه‌مریكایی گیانیان له‌ده‌ست دا. به پێی لێكۆڵینه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌كانی ڕاپرسی، زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌نگیان به بایدێن دابوو، كه‌سانێك بوون كه نیگه‌رانی په‌تای كۆرۆنا و نه‌بوونی چاوه‌دێریی ته‌ندرووستی و پزیشكیی پێویست بوون.
ترامپ، هه‌روه‌ها به‌هۆی به‌ره‌و چه‌پ ڕۆیشتنی كه‌ش و هه‌وای سیاسی كۆمه‌ڵگا، له ئاكامی چالاكیی بزووتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكاران، ژنان و لاوان و له هه‌مووان گرینگتر بزووتنه‌وه‌ی “گیانی ڕه‌شپێسته‌كان بایه‌خی هه‌یه”، له ساڵی ٢٠٢٠دا كه‌وته ژێر گوشاره‌وه. ئه‌گه‌رچی جۆو بایدێن، كامالا هێریس و حیزبی دیمۆكرات له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا سه‌ركه‌وتوو بوون، به‌ڵام له دونیای واقعیدا ئه‌وان كه‌مترین ڕۆڵیان له شكستی دانی ترامپدا هه‌بوو. ترامپ به‌هۆی به‌شداریی كرێكاران، جه‌ماوه‌ری هه‌ژاری كۆمه‌ڵگا، ڕه‌نگین پێسته‌كان، لاوان، ژنان له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری‌دا، كه له یه‌ك سه‌ده‌ی ڕابردوودا بێ وێنه بوو، شكستی خوارد. ترامپ له ده‌وره‌ی سه‌رۆك كۆماریی خۆیدا، به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و پێگه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی كه له ناو گرووپ و ڕه‌وته ڕه‌گه‌زپه‌رست و ڕاستڕهوهكاندا بووی، سیاسه‌تێكی گرته به‌ر كه زۆربه‌ی كرێكاران و توێژه هه‌ژاره‌كانی كۆمه‌ڵگای وه‌گیان هێنا. سیاسه‌تی ڕه‌گه‌زپه‌رستانه و ئۆتۆریتهخوازانه و دژه ژنی ترامپ و هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه‌ی قه‌بووڵ نه‌كردنی ئاكامی هه‌ڵبژاردن له ئه‌گه‌ری شكست خواردنیدا، له ڕاكێشانی ئه‌م جه‌ماوه‌ره به‌رینه به‌ره‌و ڕه‌وتی هه‌ڵبژاردن ڕۆڵی گێڕا. ئه‌م جه‌ماوه‌ره به‌رینه، نه‌ك به ئامانجی به‌سه‌ركه‌وتن گه‌یاندنی بایدێن و حیزبی دیمۆكرات، به‌ڵكوو ئه‌ساسه‌ن به ئامانجی شكست دانی ترامپ، له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا به‌شداریان كرد. نابێ له‌بیربچێته‌وه كه ترامپ به ٧٤ ملیۆن ده‌نگه‌وه، زیاترین ده‌نگی به‌ربژێرێكی دۆڕاوی له مێژووی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مریكادا به‌ده‌ست هێنا.
ئه‌گه‌ر ئه‌م فاكتۆرانه له‌به‌رچاو نه‌گرین، به‌پێچه‌وانه‌ی خه‌باتی هه‌ڵبژاردنی پڕجموجۆڵی “بێرنی سه‌ندێرز“، له كه‌مپه‌ینی ته‌بلیغاتیی جۆو بایدێندا، هیچ سیاسه‌تێكی بوێرانه و پێشكه‌وتووخوازانه كه هانده‌ری ده‌نگده‌ران بووبێ، نه‌هاتووه‌ته گۆڕێ. كاتێكیش كه ترامپ و میدیاكانی لایه‌نگری ئه‌و له‌ژێرناوی “سۆسیالیست“، هێرشیان كرده سه‌ر بایدێن و دیمۆكراته‌كان، ئه‌م شه‌پۆله دیسان، سووڕان به‌ره‌و ڕاستی له حیزبی دیمۆكراتدا به‌هێزتر كرد و زیاتر له جاران، له به‌رنامه‌ی پێشكهوتخوازانه، دووری خستنه‌وه. بایدێن و هێریس و ده‌زگای ڕێبه‌ریی حیزبی دیمۆكرات هیچ پۆتانسیهلێكیان بۆ سووڕان به‌ره‌و چه‌پ، تێدا نه‌بوو. ستراتێژی حیزبی دیمۆكرات، له‌جیات به‌دواداچوونی خواستی ملیۆنان كه‌س كه له “سه‌ندێرز” به‌خاتری به‌رنامه‌ی ڕێفاهی و ژینگه‌یی پشتیوانی‌یان ده‌كرد، ئه‌وه بوو كه سه‌ره‌نجی كۆماریخوازانی ناڕازی به‌ره‌و خۆیان ڕاكێشن. حیزبی دیمۆكرات له هه‌ڵسووكه‌وت له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی دژه ڕه‌گه‌زپه‌رستیی “ژیانی ڕه‌شپێسته‌كان بایه‌خی هه‌یه”، نیشانی دا كه هیچ به‌رنامه‌یه‌كی ڕوونی بۆ هه‌ڵچنینی ڕه‌گه‌زپه‌رستیی جێكهوتوو له‌ناو سیستمی ده‌سه‌ڵاتداردا، نییه. له هه‌مان حاڵ‌دا به هه‌ڵبژاردنی كامالا هێریس وه‌ك یه‌كه‌مین ژن بۆ پۆستی جێگری سه‌رۆك كۆماری ، نیشانی دا كه له جیات وڵامدانه‌وه به خواستی بزووتنه‌وه‌ی دژه ڕه‌گه‌زپه‌رستی، زیاتر كۆنتڕۆڵ كردنی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌ی له ئاسۆ دایه.
بایدێن، به‌و ڕهواڵهی كه گرتوویه‌ته به‌ر، بۆ كێشه و گرفتی ئه‌ساسیی وه‌ك بێكاریی ده‌یان ملیۆنی، نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری و چاوه‌دێری ته‌ندرووستی له سه‌رده‌می قه‌یرانی كۆرۆنا، ڕه‌گه‌زپه‌رستیی ڕیشه‌دار، قووڵ بوونه‌وه‌ی نابه‌رابه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی و گۆڕانی كه‌ش و هه‌وا، ڕێگاچاره‌یه‌كی نییه. له به‌رامبه‌ردا لهژێرنای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی یه‌كگرتوویی دووباره‌ی ئه‌مریكا، سیاسه‌تی هاوكاری له‌گه‌ڵ كۆماری خوازه‌كان و ناوه‌نده‌كانی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رمایه له ئه‌مریكای بۆ هێنانه‌گۆڕی به‌رنامه‌یه‌كی نێئۆلیبراڵ، ده‌گرێته به‌ر. له كابینه‌ی بایدێندا، كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تی حیزبیی تێدایه كه زۆربه‌یان په‌یوه‌ندیی نزیكیان له‌گه‌ڵ كۆمپانییه‌كانی ئه‌مریكا و كه‌سایه‌تییه‌كانی حیزبی كۆماریخواز هه‌یه. گه‌ڕانه‌وه بۆ سیاسه‌ته‌كانی نێئۆلیبڕالی ده‌ورانی ئۆباما، له‌وانه ڕێبه‌ریی حیزبی دیمۆكرات و كۆمپانییه گه‌وره‌كانی ئه‌مریكا سه‌رخۆش بكات، به‌ڵام ئه‌وه‌ش خۆی به‌مانای درێژه‌ی بێكاری و هه‌ژاریی به‌رده‌وامی ملیۆنان مرۆڤه. ئه‌م بابه‌ته، به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئابووریی یه‌كجار قهیرانلێدراوی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كه بۆ بایدێن و هێریس به میرات گه‌یشتووه، به‌هێزتر ده‌بێت.
له بواری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ش، هه‌ڵوێستگیریی بایدێن، گه‌ڕانه‌وه بۆ مۆدێلی سۆننهتیی سیاسه‌ته‌كانی ئیمپریالیستی ئه‌مریكامان پێ نیشان ده‌دات. ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، بۆ جارێكی دیكه، خوازیاری ڕێكخستنی په‌یوه‌ندییه له‌گه‌ڵ ڕووسیه و به‌تایبه‌ت چین و له هه‌مان حاڵیش‌دا له‌سه‌ر وه‌ده‌ست هێنانی پێگه‌ی باشتر له ناوچه‌كه خه‌ریكی ڕه‌قابه‌ت و كێشمه‌كێشه. پهراوێزخوازیی ترامپ و شه‌ڕی بازرگانی له‌گه‌ڵ چین و هه‌روه‌ها پێكهێنانی گه‌وره‌ترین ناوچه‌ی بازرگایی ئازاد له جیهاندا، به به‌شداریی ١٤ وڵات له ناوچه‌ی ئاسیا و ئۆقیانوسیه له لایه‌ن چینه‌وه، كاری بایدێنی دژوار كردووه. له باروودۆخێكدا كه ئه‌مریكا له قه‌یرانی سووریه‌دا، به ڕووسییه‌ی دۆڕاندووه و له ئه‌فغانستانیش دووباره پێگه‌ی تاڵه‌بان به‌هێزتر بووه‌ته‌وه و گۆشاره زۆرینه‌كانی ترامپیش نه‌یتوانی له ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی به‌رنامه هه‌سته‌ییه‌كانی كۆماری ئیسلامی ڕێگری بكات، بایدێن به‌نیازه سیاسه‌تێكی چالاكانه‌تر له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بگرێته به‌ر.
له ڕاستیدا، نه بایدێنی دیمۆكرات كه ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٠ی ژانویه چووه كۆشكی سپی و نه حیزبی كۆماریخواز به ئیده‌ی ترامپیستیهوه، هیچ ڕێگایه‌كیان بۆ چوونه‌ده‌ره‌وه له قه‌یرانی سه‌رمایه‌داری، كه ژیان و ئه‌منییه‌تی ئابووری و ڕێفاهیی زۆربه‌ی خه‌ڵكی ئه‌مریكای خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه، نییه. ئه‌و ده‌سته‌یه له ده‌نگده‌ران كه به هیوای واده و به‌ڵێنیی دابین كردنی ئه‌منییه‌تی پیشه‌یی و ئابووری، بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی خزمه‌تگوزاریی ته‌ندرووستی و ده‌رمان و به‌ڕێوه‌بردنی عه‌داڵه‌ت، ڕوویان كرده كه‌مپی جۆو بایدێن، زۆر به زوویی له كرده‌وه‌ی خۆیان دڵ‌سارد ده‌بنه‌وه. چینی كرێكار، ڕه‌نگینپێسته‌كان، كۆچبه‌ران، ژنان و جه‌ماوه‌ری ملیۆنیی په‌راوێزخراو و به‌تایبه‌ت ئه‌و به‌شه له ده‌نگده‌ران كه نه‌ك به‌هیوای واده و به‌ڵێنیه‌كانی بایدێن، به‌ڵكوو به ئامانجی ڕزگاربوون له چنگ ترامپ له هه‌ڵبژاردندا به‌شداریان كرد، له ئێستادا بۆ ڕزگار بوونی ڕاسته‌قینه له شه‌ڕی بێكاری و هه‌ژاری و هه‌موو ئه‌و بێبه‌شیانه‌ی كه به‌سه‌ریاندا سه‌پاوه، ڕێگایه‌كیان بێجگه‌له خه‌بات له‌دژی په‌یوه‌ندییه‌كانی سه‌رمایه‌داری، له‌به‌ر نییه. كۆمه‌ڵگای ئه‌مریكا پتر له هه‌موو كاتێك، پێویستی به ئاسۆیه‌كی بانتر له سه‌رمایه، واته ئاسۆی سۆسیالیستی هه‌یه. سه‌رده‌می كایه كردن له زه‌ویی كێبه‌ركێی حیزبه بورژواییهكان، كۆتایی هاتووه.