كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاره‌داری كاروون، رۆژی دووشه‌ممه ٢ی خاكه‌ڵێوه، له ناره‌زایه‌تی به نه‌درانی مه‌عه‌وه‌قاتیان له به‌رامبه‌ر ده‌فته‌ری نوێنه‌ری مه‌جلیسی ڕژیم له‌م شاره ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ئه‌م شاره‌داریه له پووشپه‌ڕی ساڵی ٩٩ی هه‌تاویه‌وه حه‌قده‌ستیان وه‌رنه‌گرتووه و وێرای چه‌ندین جار ده‌ربڕینی ناره‌زایه‌تی و خراپی باروودۆخی ژیانیان به‌ڵام به‌رێوبه‌رانی ئه‌م شاره‌داریه هێچ سه‌ره‌نجێكیان نه‌داوه‌ته داخوازییه‌كانیان.