کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانئێران

كۆبۆنه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی كرێكارانی شیركه‌تی “پارس متاڵ”

تجمع اعتراضی کارگران شرکت پارس متال1 1

رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٤ی ڕه‌شه‌ممه،‌ كرێكارانی شیركه‌تی “پارس متاڵ” له‌ ناره‌زایه‌تی به‌ په‌رداخت نه‌كردنی ئه‌قساتی وامه‌كانیان كه‌ وه‌كوو سه‌نه‌وات پیان دراوه‌، ده‌ستیان دایه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی.

به‌ وته‌ی كرێكارانی ئه‌م سایته‌، شیركه‌ت بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی سه‌نه‌واتی دواخراوی كرێكاران له‌گه‌ڵ بانكی “مێهری ئقتساد” رێكه‌تووه‌ كه‌ به‌ درانی وامی بانكی مۆعه‌وه‌قاتی كریكارانی ئه‌م كارخانه‌یه‌ یه‌كلا كاته‌وه‌ به‌ڵام بانك شه‌رتی ئه‌وه‌ی دانابوو كه‌ كرێكاران ببنه‌ زامنی یه‌كتر و له‌ ئێستادا ١٣٥ كرێكار به‌ هۆی په‌رداخت نه‌كردنی قیسته‌كانیان له‌ لایه‌ن خاوه‌ كاره‌وه‌ وامه‌كانیان پێنه‌دراوه‌.