كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاره‌داریی “سی سه‌خت” له ئۆستانی كۆهگیلویه و بۆیه‌رئه‌حمه‌د ڕۆژی چوارشه‌ممه ٦ی مانگی خه‌رمانان، له ناڕه‌زایه‌تیی به دواخرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م كرێكارانه كه ژماره‌یان ٨٠ كه‌س ده‌بێ له سه‌ره‌تای ئه‌م حه‌فته‌یه‌وه له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان ده‌ستیانداوه‌ته كۆبوونه‌وه. به‌وته‌ی ناڕازییان، شاره‌داری حه‌قده‌ستی مانگی ڕه‌شه‌ممه‌ی پاره‌كه‌یانی هێشتا په‌رداخت نه‌كردووه. ئه‌مه له‌حاڵێكدایه كه سه‌ره‌ڕای ئه‌مه، حه‌قده‌ستی مانگه‌كانی “خاكه‌لێوه، گوڵان، جۆزه‌ردان، پووشپه‌ڕ و گه‌لاوێژیش”یان په‌رداخت نه‌كراوه. ناڕازییان ڕایانگه‌یاندووه كه هه‌تا كاتێك كه سه‌رجه‌م حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان په‌رداخت نه‌كرێت، ده‌ست له كۆبوونه‌وه هه‌ڵناگرن.