ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، كۆمه‌ڵێك له شۆفێرانی كامیۆن له شارستانی “زابۆل” سه‌ر به پارێزگای سیستان و به‌لوچستان، دژ به پێنه‌دانی پشكی سووته‌مه‌نی كۆبوونه‌وه.
شوفێۆرانی ناڕازی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به گه‌نده‌ڵی و ناكارامه‌یی به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن بۆ ماوه‌ی زیاتر له شه‌ش مانگه كارتی پشكی سووته‌مه‌نییه‌كانیان داخراوه و له دۆخێكی زۆر خراپی مه‌عیشه‌تیدا ده‌ژین. خانه‌نشینكراوان له به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا خوازیاری كه‌م كردنه‌وه‌ی نرخی كه‌لوپه‌لی ئۆتۆمبیل و كامیۆن، پێدانی پشكی سووته‌مه‌نی و هه‌روه‌ها وه‌دیهاتنی بهڵێهكانی به‌رپرسان بوون.
 
		
