ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٩ی خه‌رمانان، “بافڵ تاڵەبانی” سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان گەیشتە تاران و بڕیارە لەگەڵ هەندێک لە بەرپرسانی ئەو ڕژیمە کۆ ببێتەوه.
پاش ئه‌وه‌ی كه كۆماری ئیسلامی ٢٨ی خه‌رمانانی وه‌كوو دوا كاتی چه‌كداماڵین و دووركردنه‌وه‌ی حیزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات له هه‌رێمی كوردستان دیاری كرد، دیداری به‌رپرسانی ئه‌منی و نیزامی به‌غدا و هه‌رێمی كوردستان زیادی كردووه و ڕۆژی یه‌كشه‌ممه “بافڵ تاڵه‌بانی” سه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان سه‌باره‌ت به تاوتوێكردنی ئه‌و بابه‌ته و یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی بڕیاره‌كه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌منی و نیزامی كۆماری ئیسلامی كۆبووه‌وه. شایانی باسه كه هێشتا ئاكامی ئه‌و دانووستانه ڕوون نه‌كراوه و له كاتژمێره‌كانی داهاتوودا زانیاری زۆرتر له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بڵاو ده‌كرێته‌وه.
