کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

كۆبوونوه‌وه‌ی كادری ده‌رمانی ته‌رحی له‌ شاری كرماشان

كۆبوونوه‌وه‌ی كادری ده‌رمانی ته‌رحی له‌ شاری كرماشان 6

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٣ی مانگی پووشپه‌ڕ، پێرسۆنێلی كادری ده‌رمانی ته‌رحی نه‌خۆشخانه‌كانی كرماشان، له‌ئاست هه‌ڵاواردن و ناڕوونی دۆخی پیشه‌ییان كۆبوونه‌وه‌.

به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ به ‌به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ئاست هه‌ڵاواردن له‌ نێوان پێرسۆنێلی كادری ده‌رمانی ته‌رحی و كادری “پشكداری ئیسارگه‌ر” ده‌ربڕی و خوازیاری سه‌ره‌نجدان به‌ دۆخی خراپی پیشه‌ییان بوون. به‌وته‌ی ناڕازییان، له‌كاتی پیكی كۆرۆنا بوێرانه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌كاندا شه‌و و ڕۆژیان به‌سه‌ربردووه‌ و به‌رپرسانی ڕژیم به‌ڵێنی دامه‌زرانیان دابوو، به‌ڵام ئێستا هیچ ناوه‌ندێكی ده‌وڵه‌تی ناچێت به‌ده‌م داخوازییه‌كانیانه‌وه‌.