كرێكارانی ده‌روازه‌اكانی ناوچه‌ی “ئازاد”ی ئه‌روه‌ند، ڕۆژی شه‌ممه بۆ جارێكی دیكه له ناڕه‌زایه‌تیی به ئاستی له‌خواره‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان و په‌رداخت نه‌كرانی سه‌روه‌ختی، له به‌رامبه‌ر بینای ناوه‌ندی ناوچه‌ی ئازادی ئه‌روه‌ند ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكارانی ناڕازیی سه‌ره‌ڕای په‌رداختی حه‌قده‌سته‌كانیان، خوازیاری گۆڕینی بارودۆخی كاریان له په‌یمانییه‌وه بۆ هه‌میشه‌یی و زیادكردنی حه‌قی مه‌زایاكانیانن. كرێكارانی ناڕازیی ڕایانگه‌یاندووه: دوایین حه‌قده‌ستێك كه پێمان دراوه سێ مانگ له‌مه‌وبه‌ر بووه و ئه‌مه له‌حاڵێكدایه كه به سه‌رنج دان به ڕێژه‌ی له‌سه‌ره‌وه‌ی ئاوسانی ئێستا، چیدی توانای دابین كردنی هه‌زینه‌كانی ژیانیان نییه.