ڕۆژی سێشه‌ممه ٩ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی مێتروی تاران، له ئاست په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان له به‌رامبه‌ر بینای جێگڕی هاتووچۆ و ترافیكی شاره‌داریی ئه‌مشاره كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی كرێكاران، كێشه‌كانی ئه‌م كرێكارانه له‌وانه، دواكه‌وت له په‌رداخت كردنی حه‌قده‌سته‌كانی به‌شێك له كرێكاران له هێڵی ٦ی مێترو، جیاوازیی بۆچوون سه‌باره‌ت به یه‌كلاكردنه‌وه‌ی مافی كرێكارانی خانه‌نشین كراوی شیركه‌تی به‌هره‌به‌رداری مێترو، په‌رداخت نه‌كردنی ئیزافه كاری شه‌وانه، دره‌نگ پێدانی جل و به‌رگی كار و ئێزافه كاری زوره‌ملی ناوبرد.كرێكاران هه‌روه‌ها له رێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی پلاكارد خوازیاری په‌رداخت كردنی بڕی ٣ تا ٥ مانگ له حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان بوون.