سه شنبه – ۱۸ تیر – ۱۳۹۸ , 09 – 07 – 2019
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٧ی مانگی پوشپه‌ر، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی هێڵی ئاسنی لۆرستان به هاتن بۆ شاری تاران و به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر بینای ناوه‌ندی هێڵی ئاسنی تاران، خوازیاری په‌رداخت كردنی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان بوون.
كرێكارانی هێڵی پاراستن و ئه‌بنییه‌ی فه‌نی سه‌ره‌ڕای چه‌ندین جار كۆبوونه‌وه تا ئێستا به هێچ ده‌ستكه‌وت نه‌گه‌یشتوون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، سه‌ره‌ڕای دوو مانگ حه‌قده‌ستی دواخراو، هێشتا حه‌قی بیمه‌ی چه‌ندین مانگیان په‌رداخت نه‌كراوه.