كۆمه‌ڵێك له كرێكاران و سه‌نعه‌تگه‌رانی مانگرتووی پڕۆژه نه‌وتییه‌كانی “لۆردگان”، گوندی “پییان”ی سه‌ر به شارستانی “ئیزه”، “كرماشان” و شاری “كه‌هرۆ”ی سه‌ر به پارێزگای چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٩ی مانگی پووشپه‌ڕ، له چه‌ند كۆبوونه‌وه‌ی جیاوازدا، پشتیوانی خۆیان له درێژه‌ی مانگرتنی كرێكارانی نه‌وت و پترۆشیمی ڕاگه‌یاند.
كرێكارانی به‌شدار بوو به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌ی گشتی، پشتیوانی خۆیان له به‌رده‌وام بوونی مانگرتنی سه‌رانسه‌ری كرێكارانی سه‌نعه‌تی نه‌وت دووپات كرده‌وه و ڕایانگه‌یاند: تا گه‌یشتن به داخوازییه‌كانیان به‌رده‌وام ئه‌بن له مانگرتن. كرێكارانی په‌یمانی سه‌نعه‌تی نه‌وتی ئێران، له ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٩ مانگی پووشپه‌ڕه‌وه، بۆ گه‌یشتن به داخوازییه‌كانیان كه‌مپه‌ینێكیان له ژێر ناوی “ته‌خلیه‌ی سه‌رانسه‌ری بیست- ده‌ی ١٤٠٠” ده‌ست پێكرد. ئه‌و كه‌مپه‌ینه تا ده‌روات په‌ره ده‌ستێنێت و شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران ده‌گرێته‌به‌ر. له‌م ماوه‌یه لانیكه‌م ١٠٥ واحیدی سه‌نعه‌تی له ئۆستانه جۆراوجۆره‌كانی ئێران ده‌ستیان له‌كار كێشاوه و به مانگرتنی سه‌رانسه‌ری په‌یوه‌ست بوون.