كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاره‌داری ته‌ورێز، رۆژی شه‌ممه ١١ی رێبه‌ندان، له ناره‌زایه‌تیی به ئێعمال نه‌كردنی یاسای كار و نه‌بوونی بیمه، له به‌رامبه‌ر بینای ئه‌م شاره‌دارییه ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تیی.
به پێی راپۆرته‌كان، و به وته‌ی یه‌كێك له كرێكارانی نارازی،” به دوایی كۆبوونه‌وه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوویان له به‌رامبه‌ر شه‌ورای شاری ته‌ورێز، له لایه‌ن به‌رێوبه‌رانه‌وه به‌ڵێنی جێبه‌جێ كردنی داخوازییه‌كانیان پێ‌درابوو، به‌ڵام، به تێپه‌ربوونی دوو هه‌فته كێشه‌كانیان نه‌ته‌نیا چاره‌سه‌ر نه‌كراوه به‌ڵكو رۆژی پێنجشه‌ممه له گه‌ڵ قه‌راردادێكی تازه رووبه‌روو بوونه‌وه كه تێدا ته‌نیا په‌رداختی ١٥ رۆژ بیمه و حه‌قده‌ستی تێدا گونجاوه. شایانی باسه، له‌م كۆبوونه‌وه‌یه دا ئه‌م كرێكارانه خوازیاری په‌رداختی ته‌واوی حه‌ق و حقووقی یاسایی خۆیانن.