ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٠ی مانگی پووشپه‌ڕ، بنه‌ماڵه‌ی قۆربانیانی ئاگركه‌وتنه‌وه له كارخانه‌ی ئاومیوهسازی “هاشم فوودز” له به‌نگلادێش، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تی دا خوازیاری پێڕاگه‌یشتنی په‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی به چوونیه‌تی ڕوودانی ئه‌و ڕووداوه بوون.
له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا كارخانه‌ی ئاومیوهسازی “هاشم فوودز” كه له ده‌ورووبه‌ری شاری “داكا”ی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته‌یه، تووشی ئاگركەوتنهوه بوو و ٢٤ كاتژمێری خایاند تا كونترۆڵ كرا. له‌م ڕووداوه، لانیكه‌م ٥٢ كه‌س گیانیان له ده‌ست دا و به ده‌یان كه‌س چاره‌نووسیان نادیار و به سه‌دان كه‌سیش به‌سه‌ختی بریندار بوون. به پێی ڕاپۆرته‌كان، له كاتی ڕوودانی ئه‌م ڕووداوه ته‌واوی درگا و ڕێگه‌ی چوونهدهرهوهكان قفڵ كرابوون وپرسیاری سه‌ره‌كی بنه‌ماڵه‌ی قۆربانیان ئه‌وه‌یه كه هۆكاره‌كه‌ی چییه و چ كه‌سانێك بەرپرسیارن.