كۆمه‌ڵێك له مۆعه‌لیمانی خه‌رید خه‌ده‌ماتی ئامووزش و په‌روه‌رشی ئۆستانی چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له به‌رانبه‌ر بینای ئۆستانداری “شاری كورد” كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی یه‌كێك له مۆعهلیمان، ١٢٦ كه‌س له مۆعه‌لیمانی خه‌رید خه‌ده‌ماتی ناوچه جیاجیاكانی ئامووزش و په‌روه‌رشی چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری، له سیسته‌می خۆێندنی ١٤٠٠ وه‌لا نراون. هه‌روه‌ها ئه‌و مۆعه‌لیمانه هه‌ر یه‌ك له نێوان ٣ بۆ ٨ ساڵ پێشینه‌ی كاریان هه‌یه و ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان ته‌نیا یه‌ك ملیۆنه و نیوه‌ی مانگ بیمه‌یان هه‌یه. به وته‌ی مۆعه‌لیمانی ناڕازی، ئامووزش و په‌روه‌رش به بیانووی هه‌بوونی ڕێژه‌ی زۆری مۆعهلیمان، به‌شێكیانی ده‌ركردووه.