ڕۆژی دووشه‌ممه ٤ی مانگی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له خانه‌نشینانی شیركه‌تی به‌هره به‌رداریی مێتروی تاران له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی مه‌زایا دواخراوه‌كانیان له به‌رامبه‌ر بینای شورای شار كۆبوونه‌وه.
ناڕازییان ڕایانگه‌یاندووه، حه‌قی سه‌نه‌واته‌كانیان به دوای ٣٠ ساڵ كاركردن و خانه‌نشین بوون هێشتا په‌رداخت نه‌كراوه. ئه‌م خانه‌نشین كراوانه له ماوه‌ی ١٠ مانگی ڕابردوودا، چه‌ندین جار به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانیان رویان له شورای شار و ئه‌م شیركه‌ته كردووه و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه به‌ڵام هێشتا داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كراوه و كه‌سێكیش وڵامدهرهوهیان نه‌بووه.