ڕۆژی پێنج شه‌ممه ١٥ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی عه‌مه‌لیاتی غه‌یره سه‌نعه‌تی “پازارگاد” هه‌ڵكه‌وتوو له شاره‌كی په‌ردیسی جه‌م، له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جی نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشا و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ئه‌و شیركه‌ته خوازیاری جێبه‌جی كردنی داخوازییه‌كان بوون و ڕایانگه‌یاند: ئه‌گه‌ر داخوازییه‌كانیان جێبه‌جی نه‌كرێت درێژه به مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌كانیان ئه‌ده‌ن.