ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، خوێندكارانی زانكۆی ته‌ورێز بۆ جارێكی دیكه به‌مه‌به‌ستی پشتیوانی له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی جه‌ماوه‌ری ناڕازیی له ئێران له‌ئاست بارودۆخی ناله‌باری گوزه‌رانیانن له حه‌ساری ئه‌م زانكۆیه كۆبوونه‌وه.
خوێندكارانی ناڕازیی له‌ڕێگه‌ی ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین پلاكارد به ناوه‌ڕۆكی “خوێندكار زیندووه” و “نا بۆ گرانی” ده‌ستیان كرد به ڕێپێوان و له به‌رامبه‌ر بینای ناوه‌ندی زانكۆی ته‌ورێز كۆبوونه‌وه. شایانی باسه، ناڕازییان به وتنه‌وه‌ی چه‌ندین درووشمی وه‌ك، “بێكارین بێكارین، داهاتوومان نییه” له‌ئاست بێكاری له‌ڕاده‌به‌ده‌ر، ئێختلاس و گه‌نده‌ڵی ئابووری ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.