زیاتر له ٣٠٠ كرێكاری شێركه‌تی پیترۆشیمی “به‌نده‌ری خۆمه‌ینی” ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٥ی خه‌رمانان، مانیان گرت و له به‌رانبه‌ر بینای ئه‌و شێركه‌ته كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆبوونه‌وه و مانگرتنی ئه‌و كرێكارانه له ناڕه‌زایه‌تی به چوونه ده‌ره‌وه‌ی دۆخی كارییان له ژێر چاودێری شێركه‌تی “به‌نده‌ری خۆمه‌ینی” بۆ شێركه‌تی به‌نده‌ر “ماهشه‌هر” ڕوویداوه. كرێكارانی ناڕازی خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی دۆخی كارییان بۆ ژێر ده‌سه‌ڵاتی شێركه‌تی “به‌نده‌ری خۆمه‌ینی” بوون. به‌پێی یاسای پێترۆشیمی، كرێكارانی فه‌رمی و گرێبه‌ستی ته‌نیا به خواستی خۆیان ده‌توانن شوێنی كاره‌كه‌یان بۆ شێركه‌تێكی دیكه بگوازنه‌وه و هیچ په‌یمانكارێك ناتوانێت به بێ ڕه‌زامه‌ندی خۆدی ئه‌و كرێكارانه بیانگوازێته‌وه بۆ شێركه‌تێكی دیكه. شایانی باسه كرێكارانی ناڕازی كه زۆربه‌یان بۆ ماوه‌ی ١٠ بۆ ١٥ ساڵه له شێركه‌تی پێترۆشیمی “به‌نده‌ری خۆمه‌ینی” كار ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ هه‌ر جۆره گۆڕانكاری و بڕیارێك له‌و باره‌وه ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه و ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره‌ش به نه‌شیاو ده‌زانن.