ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٠ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كرێكارانی پێتروشیمی فارابی بۆ ١٠مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تیی به وڵام نه‌درانه‌وه‌ی كاربه‌ده‌ستان به خواسته‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه و وكۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازیی له ڕۆژی دووشه‌ممه ١ی مانگی ڕه‌زبه‌ر تا ئێستا به مانگرتن و كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر بینای ناوه‌ندی ئه‌م پێتروشیمییه، خوازیاری به كرده‌وه ده‌رهێنانی گڵاڵه‌ی ڕێزبه‌ندی كاره سه‌خت و زیان باره‌كان، خزمه‌ت گوزاری رفاهی، ئه‌منییه‌تی كار و هه‌روه‌ها به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ت و به‌رپرسانی شاری ماهشههر سه‌باره‌ت به په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان بوون.