كرێكارانی كارخانه‌ی دوودێ فام له دزفوول ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٧ی سه‌رماوه‌ز، له ناڕه‌زایه‌تیی به نه‌بوونی ئه‌منییه‌تی كاری، به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی كاره سه‌خت و زیانباره‌كان و هه‌روه‌ها ده‌ركردنی نوێنه‌ری كرێكاره‌كان، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و له حه‌ساری ئه‌م كارخانه‌یه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌م شیركه‌ته به‌نیازن كه نزیكه ٤٠ تا ٧٠ كرێكاری ئه‌م كارخانه‌یه له‌سه‌ر كار ده‌ربكه‌ن و له یه‌كه‌م هه‌وڵدا، نوێنه‌ری كرێكاره‌كان كه له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌وڵه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی كارخانه دژایه‌تی كردبوو، له‌سه‌ر كار ده‌ركردووه. له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كرێكاران به وتنه‌وه‌ی درووشم، خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوبراو بۆ سه‌ر كاره‌كه‌ی و هه‌روه‌ها خوازیاری به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی كاره سه‌خت و زیانباره‌كان بوون. ده‌شڵێن: ئه‌گه‌ر به‌رپرسانی كارخانه دڵنیایی بده‌ن كه كرێكارێك له‌سه‌ر كار ده‌رناكرێت و نوێنه‌ری كرێكاره‌كانیش ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر كاره‌كه‌ی، ئه‌وه كۆتایی به كۆبوونه‌وه‌كه‌یان ده‌ده‌ن.