کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ و مانگرتنی كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌ی هیوا له‌ سلێمانی

كۆبوونه‌وه‌ و مانگرتنی كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌ی هیوا له‌ سلێمانی

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، بەشێک لە کارمەندان و پزیشکانى نەخۆشخانەى هیوا بەهۆى پێنەدانى موچەکانیان ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه‌ و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.

ڕۆژی سێشەممە ٧ی گه‌لاوێژ، بەهۆى پێنەدانى موچەکانیان بەشێک لە کارمەندان و پزیشکانى نەخۆشخانەى هیواى تایبەت بە شێرپەنجە لە سلێمانى، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ دواخرانی بڕی پێنج مانگ له‌ مووچه‌كانیان ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌ و مانیان گرت. لەمبارەوە یەکێک لە کارمەندانی نەخۆشخانەکە باس لەوە دەکات، لە بایکۆتکردن بەردەوام دەبن هەتا ئەو کاتەی موچەیان پێدەدرێت”. دەشڵێت، بەشێکی نەخۆشەکانیش بۆ پشتگیریکردن لە کارمەندەکان هاتوونەتە دەرەوەی نەخۆشخانە. ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ ٣٠ رۆژ بەسەر دابەشکردنی موچەی مانگی ژۆئه‌ن تێپەڕیوە و هێشتا موچە دابەش نەکراوە، سەرباری ئەوەی بەغدا لە مانگی رابردوودا بڕی ٤٠٠ ملیار دیناری رەوانەی هەرێم کردووه‌.