كۆمه‌ڵێك له كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌كانی ته‌ئمینی ئیجتماعی له چه‌ندین شاری ئێران له‌وانه ئیسفه‌هان، شیراز و یاسووج له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی حقووقه‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه و له شوێنی كاره‌كه‌یان ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كارمه‌ندانی ته‌ئمینی ئیجتماعی له نه‌خۆشخانه‌كانی شیراز و ئیسفه‌هان وێڕای به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی، ڕایانگه‌یاندووه كه ئه‌وان به حقووقی مانگی خاكه‌لێوه‌ی ٩٨، خه‌ریكی كارن و له ساڵی ٩٩ دا حقووقه‌كانیان بۆ زیاد نه‌كراوه. كارمه‌ندانی ناڕازی له ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی پلاكارد، خوازیاری یه‌كسان سازیی حقووقی كارمه‌ندان بوون. هه‌روه‌ها و له‌م پێوه‌نده‌دا، كۆمه‌ڵێك له كادره ده‌رمانییه‌كانی نه‌خۆشخانه‌ی جه‌لیلی یاسووج له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی ٢٣ مانگ حه‌قده‌ست و تووش بوون و مه‌رگی چه‌ندین پزیشك و په‌رستار به‌هۆی نه‌خۆشیی كۆویدی ١٩ و نه‌بوونی كه‌ره‌سته‌ی پێشگیری، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
