به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، رۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٦ی رێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر گڵكۆی دوو برای گیانبه‌ختكردوو،”كه‌مال” و “جه‌ماڵ مه‌حزوونی”، رۆژی كۆمه‌ڵه‌یان به‌رز راگرت.
به پێی ئه‌م هه‌واڵه، به‌شداربووانی ئه‌م رێوره‌سمه، له سه‌ر گڵكۆی هارێیان ،”كه‌مال” و “جه‌ماڵ مه‌حزوونی”، یادی هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێرانیان، له ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی تراكت به ناوه‌رۆكی “بژی رۆژی كۆمه‌ڵه”، هاتنی ٢٦ی رێبه‌ندان، ساڵرۆژی ئاشكرا بوونی چالاكیی كۆمه‌ڵه‌یان به‌رز راگرت.