ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣ی سه‌رماوه‌ز، کارمەندانى تەندروستى لە سلێمانى و بەشێک لە قەزا و ناحییەکان دژى نەبوونى كارانه ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ناڕازییان ئاماژەیان بەوەکردووه كه ١٠ مانگە كارانه‌کانیان بڕاوە و چەندین جار هەوڵیان داوە بۆ گەڕانەوەى، بەڵام بێ سود بووە. راشیانگەیاندووه، بەردەوام دەبن لەسەر ناڕەزایەتییەکانیان تاوەکو كارانه‌کانیان بۆ دەگەڕێننەوە. ئه‌مه له كاتێكدایه كه بەشێک لەو بنکە تەندروستییانەی کە تێیدا کاردەکەن پەکیان کەوتووە.