كۆمه‌ڵێك له خوێندكاران و خه‌ڵكی شاری تاران ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣ی به‌فرانبار، به ئاڕاسته‌ی پشتیوانی كردن له خواسته‌كانی كرێكارانی دامه‌زراوه‌ی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په له‌وانه، ئه‌ستاندنه‌وه‌ی خاوه‌نده‌رایه‌تی شیركه‌ت له ئۆمیدی ئه‌سه‌د به‌یگی، پێڕاگه‌یشتن به مۆتاڵباته‌كانیان و نه‌مانی شیركه‌تی له‌ژێر چاودێری كه‌رتی تایبه‌ت، له به‌رامبه‌ر بینای وه‌زاره‌تی دادگوسته‌ری ئه‌مشاره ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ناڕازییان به وتنه‌وه‌ی درووشمی “خوێندكار، كرێكار، یه‌كگرن یه‌كگرن”، “نان، كار، ئازادی ئیداره‌ی شۆڕایی”، وێڕای پشتیوانی له كرێكارانی هه‌فت ته‌په، له‌ئاست سه‌رنج نه‌دانی ده‌وڵه‌ت به كێشه‌وگرفته‌كانی ئه‌م ناوه‌نده سه‌نعه‌تییه ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. هاوكات ڕاپۆرته‌كان باس له ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ژماره‌یه‌ك له به‌شداربووانی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه له‌وانه، “داوود ڕه‌فیعی، ئه‌میر ئه‌میرقولی، عه‌سه‌ل محه‌ممه‌دی، هیراد پیربۆداقی، ئه‌میرعه‌باس ئازهروهند و مورتێزا سه‌یدی” كردووه.