کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی ژنانی كرێكار له‌ كارخانه‌ی په‌سماندی سه‌فیره‌

تجمع زنان کارگر کارخانه پسماند صُفیره

سه‌رله‌ به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢ی به‌فرانبار، ژماره‌یه‌ك له‌ ژنانی كرێكار له‌ كارخانه‌ی په‌سماندی سه‌فیره‌، له‌ئاست ته‌عتیل بوونی ئه‌م شیركه‌ته‌ و بێكاربوونیان،له‌ به‌رامبه‌ر شاره‌داریی ئه‌هواز ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئه‌م كارخانه‌یه‌ به‌ ١٢٠ كرێكاره‌وه‌ له‌بواری جیاكردنه‌وه‌ی زبڵه‌كانی شاری و زبڵه‌كانی نه‌خۆشخانه‌ چالاكی ده‌كات كه‌ له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ به‌ بیانووی جۆراوجۆر، چه‌ندین جار ته‌عتیل كراوه‌. به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، په‌یمانكار به‌ بیانووی كۆرۆنا كارخانه‌ی ته‌عتیل كردووه،‌ له‌كاتێكدا كه‌ سه‌رجه‌میان له‌كاتی په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌م نه‌خۆشییه‌، ناچار كراون درێژه‌ به‌ كاره‌كانیان بده‌ن و له‌ئه‌گه‌ر هه‌ر جۆره‌ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تییه‌ك له‌سه‌ر كاره‌كانیان ده‌ر ده‌كران. ده‌شڵێن: له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ به‌ بیانووی جۆراوجۆر ئه‌م كارخانه‌یه‌ ته‌عتیل كراوه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ ١٢٠ كرێكاری كارخانه‌ كه‌ ژماره‌یه‌كی زۆریان سه‌رپه‌ره‌ستی بنه‌ماڵه‌ن له‌كار بێكار كراون.