لە ڕۆژی جیهانیی ئاشتیدا، ڕۆژی سێشه‌ممه ٣٠ی مانگی خه‌رمانان، بزوتنەوەى ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا داوایان كرد: دەرگاکان بە ڕووی ژنان بکرێننەوە و له‌و باره‌وه دەڵێن: با ژنان بەشداری ڕێکخراوە جیاوازەکانی ناو کۆمەڵگا بن و بۆچونى خۆیان سەبارەت بە کێشە ئەمنییەکان و ئاشتی دەرببڕن.
بزوتنەوەى ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، بەبۆنەی ڕۆژی جیهانى ئاشتی،كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان به‌ڕێوه‌برد و تێیدا ئاماژه‌یان به ده‌و و نه‌قشی ژنان له كۆمه‌ڵگا كرد و خوازیاری به‌شداری زۆرتری ژنان له ده‌م ده‌زگا و ڕێكخراوه ده‌وڵه‌تی و تایبه‌ته‌كان بوون. ژنانی به‌شداربوو له‌و كۆبوونه‌وه ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و ئەو ڕۆژەیان لە هەموو ژنانی جیهان پیرۆز کرد.