ڕۆژی دووشه‌ممه ٧ی ڕێبه‌ندان، هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی شه‌شه‌مین دانیشتنی دادگای “ئێسكه‌نده‌ر لوتفی” مۆعه‌لیم و ئه‌ندامی كانوونی سێنفی مۆعه‌لیمانی كوردستان له لقی ١٠٤ی شاری سنه، به‌ده‌یان كه‌س له مۆعه‌لیمانی مه‌ریوان و سنه له حه‌ساری ئه‌م دادگایه كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، زیاتر له ٥٠ كه‌س له مۆعه‌لیمانی شارستانی مه‌ریوان كه بۆ پشتیوانی له “ئێسكه‌نده‌ر لوتفی” و باقی چالاكی سێنفی، خۆیان گه‌یاندبووه شاری سنه، به‌دوای كۆبوونه‌وه له حه‌ساری دادگا، وێڕای كۆمه‌ڵێك له مۆعه‌لیمانی شاری سنه، چوونه ناو ساڵۆنی دادگاوه. شایانی باسه، په‌روه‌نده‌ی ناوبراو له مانگی خه‌رمانانی ئه‌مساڵه‌وه له‌سه‌ر سكاڵای ئیتلاعاتی سپای پاسداران به‌هۆی ئه‌و شته‌ی كه سپا ناوی ده‌نێ “بڵاوكردنه‌وه‌ی درۆ و پڕوپاگه‌نده له‌دژی نیزام” له لقی یه‌كی دادگا و ١٠٤ی جه‌زایی ڕژیم، كراوه‌ته‌وه و تاوتوێ ده‌كرێ.