ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٨ی پووشپه‌ڕ، شۆفیر وانێت باره‌كانی تاران بۆ چه‌ندومین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تی به وه‌دی نه‌هاتنی به‌ڵێنیه‌كانی ده‌وڵه‌ت سه‌باره‌ت به پێدانی كه‌ره‌سته‌ی پێویست بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ كۆرۆنا، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
ناڕازیان له ڕێگه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر بینای ئیتحادیه‌ی گواستنه‌وه‌ی باری شاری و په‌یكی مۆتۆریی تاران له ئاست به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هاتنی به‌ڵێنیه‌كانی ده‌وڵه‌ت ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی. به وته‌ی ناڕازیان هه‌تا ئێستا ده‌وڵه‌ت سه‌ره‌ڕای واده و به‌ڵێنیه‌كانی بۆ دابین كردنی كه‌ره‌سته‌ی پێویست بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ كۆرۆنا، هیچ هه‌وڵێكی نه‌داوه و كه‌مته‌رخه‌مه. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ش كراوه كه سێ مانگ له‌مه‌وبه‌ر قه‌رار بووه وامێكی ٣ مانگه به‌و مه‌به‌سته بدرێت به‌ڵام هه‌تا ده‌وڵه‌ت به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هاتووه.