كۆمه‌ڵێك له چالاكانی ژنی ئه‌فغانستانی ڕۆژی هه‌ینی ٣٠ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، به كۆبوونه‌وه له ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، خوازیاری ڕێگریكردن له دامه‌زرانی نوێنه‌رایه‌تی گرووپی تالیبان له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و شه‌رعیه‌ت دان به‌و گرووپه تیرۆریستیه بوون.
له‌و كاته‌وه كه گرووپی تالیبان ده‌سه‌ڵاتی له ئه‌فغانستان به‌ده‌سته‌وه گرتووه، به‌رپرسانی باڵای ئه‌و گرووپه به‌ڵێنی ئه‌وه‌یان دابوو كه مافی ژنان له ویلایه‌تی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وان به پێ یاساكانی شه‌رع پارێزراو بێت. به‌ڵام ئه‌زموونی به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی ئه‌و گرووپه له ساڵه‌كانی ٩٦ تا ٢٠٠١ی زاینی، ئه‌وه‌ی خسته‌ته‌ڕوو كه ژنان له حكوومه‌تی ژێر ده‌سه‌ڵاتی تالیبان ناتوانن بچنه مه‌دره‌سه، كار بكه‌ن و له كۆمه‌ڵگا ڕووڵێكی به‌رچاویان هه‌بێت.