ڕۆژی هه‌ینی ١١ی مانگی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی مه‌ده‌نی له شاری ڕانییه، له ناڕه‌زایه‌تی به درێژه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی “زوبێر برادۆستی” په‌یامنێری ئاژانسی ڕۆژنیووز، كۆبوونه‌وه.
چالاكوانانی ناڕازی ڕایانگه‌یاندووه، “ده‌ستبه‌سه‌ركردنی “زوبێر برادۆستی” لەکاتێکدایە کە لەماوەکانی ڕابردوودا وەک ڕۆژنامەنوسێکی چالاک و بوێر هەواڵ و زانیاریەکانی دەڤەری برادۆستی بۆ هاوڵاتیان و جیهان گواستووەتەوە و ڕای گشتی لەپێشێلکردن و بەزاندنی خاکی هەرێمی کودستانی لەلایەن دەوڵەتی تورکییه‌وە ئاگادار کردووەتەوە و ئەو کارەش ئەرکی هەرتاکێکی ئەم وڵاتەیە و هیچ هەنگاوێکی نایاسایی تێدا نیە و کارێکی میدیاییە.” شایانی باسه به‌شداربووانی بووانی كۆبوونه‌وه‌كه وێڕای ئیدانه‌ی درێژه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئه‌م ڕۆژنامه‌نووسه، خوازیاری ئازادكردنی بێ شه‌رت و مه‌رجی ناوبراو بوون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه ماوەی ٢ حه‌فته‌یه كه (زوبێر برادۆستی) ڕۆژنامەنوس و پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی ڕۆژنیوز لە سیدەکان لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە ده‌ستبه‌سه‌ركراوه.