له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، كۆمه‌ڵێك لە چالاکانی مافی ژنان لە سه‌ر گلكۆی “فایزە مەلهک نیا” له گوندی “کورکۆڕە”ی سه‌ر به شاری سنه، کۆبوونەوی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد و به خوێندنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك خوازیاری کۆتایی هێنان بە توندووتیژی دژ بە ژنان بوون.
له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه هاتووه: “ئێمە ژمارەیەک لە چالاکانی مافی ژنان، وێڕای مەحکوومکردنی قەتڵە نامووسییەکان، خوازیاری گۆڕانی ئه‌و یاسا کۆنهپهرهستانانهین كه مافه‌كانی ژنان پێشێل ده‌كات، ژن ناموسی کەس نییە و یاساش دەبێت بۆ هەر دوو ڕەگەز یەکسان بێت. لە کۆتاییدا داوا لە هەموو چالاکانی مەدەنی، ڕێكخراوه کرێکاریهكان، چالاکانی مافی ژنان، ناوەندە کۆمەڵایەتی و فەرهەنگییه‌كان، هه‌روه‌ها مرۆڤە ئازاد و بهرابهریخوازهكان ده‌كه‌ین کە له ئاست توندووتیژی دژ به ژنان هه‌ڵوێست بگرن. جێی ئاماژه‌یه كه “فایزە مەلهک نیا” کچێکی تەمەن بیست و دوو سال بوو کە لەلایەن باوکییەوە بە هۆی پەیوەندی سۆزداری سوتێندرا.