کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی چالاكانی بواری ئه‌نفال له‌ چه‌مچه‌ماڵ

كۆبوونه‌وه‌ی چالاكانی بواری ئه‌نفال

كۆبوونه‌وه‌ی چالاكانی بواری ئه‌نفال

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٣٠ی سه‌رماوه‌ز، کەسوکارى ئەنفالکراوان و چالاکانى بوارى ئەنفال لە چەمچەماڵ دژى یاساى چاکسازى كۆبوونەوە.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، بەشێک لە چالاکانى  بوارى ئەنفال و کەسوکارى شەهیدان و ئەنفالکراوان لە گەڕەکى ئاسودەى قەزاى چەمچەماڵ کە تایبەتە بە کەسوکارى ئەنفالکراوان دژى یاساى چاکسازى لەهەرێمى کوردستان كۆبوونەوە. ناڕازییان ئاماژەیان بەوە كرد كه‌، بەهۆى یاساى چاکسازییەوە بەشێک لە کەسوکارى ئەنفالکراوان و شەهیدان لە میراتى شەهیدەکانیان بێبەشکراون و پێویستە حکومەت و پەرلەمان چاکسازى لە مەلەفى نەوت و موچەى پلەباڵاکان بکەن نەک موچەى ئێمە.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ڕۆژی هەینیش لە شاره‌كانی هەڵەبجە و کەلار، کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان لە دژى یاساى چاکسازى لە هەرێمى کوردستان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردبوو.