كۆمه‌ڵێك له پێرسۆنێلی نه‌خۆشخانه‌ی خۆمه‌ینی كه‌ره‌ج، ڕۆژی شه‌ممه ٢٥ی گوڵان له ناڕه‌زایه‌تی به په‌رداخت نه‌كرانی حقووق و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان له به‌رانبه‌ر بینای هاویاری شاره‌دارییه‌كان، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به‌شداربووانی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه به دروشمه‌كانی “به‌رپرسی بێ كه‌فایه‌تمان ناوێت” خوازیاری پێڕاگه‌یشتن به داخوازییه‌كانیان بوون. به‌وته‌ی پێرسۆنێلی ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه ماوه‌ی دووساڵ و نیوه كه حقووق و مه‌زایاكانیان به ته‌واوی وه‌رنه‌گرتووه و باروودۆخی پێشه‌ییان به نیسبه‌ت ساڵه‌كانی ٩٧ و ٩٨ له ئاستێكی زۆر خراپتر دایه.
