ڕۆژی چوارشه‌ممه ٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، پێرسۆنێلی نه‌خۆشخانه‌ی خومه‌ینی له كه‌ره‌ج، له ناڕه‌زایه‌تیی به وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی به‌رپرسان به داخوازییه‌كانیان، له شه‌قامی بێهشتی ئه‌مشاره كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته،ناڕازییان كه ژماره‌یان زیاتر له ٣٠٠ كه‌س ده‌بوو، به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه خوازیاری په‌رداخت كردنی بڕی ١١ی مانگ له حقووقه دواخراوه‌كانیان بوون. شایانی باسه، ناڕازییان پێشتریش جگه له دانی حقووقه دواخراوه‌كانیان، خوازیاری دیاری كردنی بارودۆخی ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه ببوون. له ئه‌نجامی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه، ژماره‌یه‌ك له ناڕازییان له لایه‌ن حه‌راسه‌تی سازمانی هه‌میاری و ئۆستانداری ئه‌لبۆرزه‌وه بانگ كران.