كۆمه‌ڵێك لهپێرسۆنێلی مۆخابراتی شیراز، ڕۆژی شه‌ممه ١٢ی مانگی پووشپه‌ڕ، له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌بوونی ئه‌منییه‌تی پیشه‌یی، گۆڕانی قه‌رارداده‌كان و باروودۆخی خراپی كار، له به‌رانبه‌ر بینای ئیداره‌ی مۆخابراتی شیراز ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به وته‌ی ناڕازییانی به‌شداربوو له‌م كۆبوونه‌وه‌یه، په‌یمانكاری تازه‌ی ناوه‌ندی ١١٨ی مۆخابرات، درێژه‌ی كاری كارمه‌ندانی ئه‌و ناوه‌نده‌ی مه‌شرووت به به‌ستنی قه‌راردادی نوێ كردووه، به پێی ئه‌م قه‌رارداد تازه‌یه خاوه‌نكار ده‌توانێت ١٥٠ بۆ ٢٠٠ هه‌زار له حه‌قده‌ستیان كه‌م كاته‌وه. كه‌م كردنه‌وه‌ی ساعه‌تی كار، درانی سه‌نه‌وات، په‌رداخت كردنی حه‌قی مه‌سكه‌ن و منداڵ له داخوازییه‌كانی پێرسۆنێلی مۆخابراتی شیرازه.