
په‌ره‌ستارانی ئۆستانی فارس ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١ی جۆزه‌ردان، له ناڕه‌زایه‌تیی به به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی كاره سه‌خت و زیانباره‌كان و هه‌روه‌ها نه‌گۆڕینی بارودۆخی قه‌رارداده‌كانیان له شیركه‌تییه‌وه بۆ گرێبه‌ستی، له به‌رامبه‌ر بینای دادگوسته‌ری ئیسفه‌هان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
ناڕازییان هه‌روه‌ها ڕایانگه‌یاندووه كه خوازیاری ئیجرایی درووستی ته‌رحی خزمه‌تگوزاری په‌ره‌ستاری به پێی به‌رنامه‌ی شه‌شۆمی گه‌شه‌پێدان و بردنه‌سه‌رێ به‌هره‌وه‌ری و چاره‌سه‌ركردن و نه‌مانی هه‌ڵاواردن له پێدانی كارانه‌كانیانن. ناڕازییان له‌ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین به‌نێر، خوازیاری “به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی یاسای خزمه‌تگوزاری په‌ره‌ستاری”، “به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی درووستی یاسای بردنه‌سه‌ری به‌هره‌وه‌ری”، “به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی كاره سه‌خت و زیانباره‌كان”، “گۆڕینی بارودۆخی قه‌رارداده‌كانی له شیركه‌تییه‌وه بۆ گرێبه‌ستی”، “قه‌ربووكردنه‌وه‌ی كه‌مبوونی هێزی په‌ره‌ستار به‌پێی ستاندارده‌كانی جیهانی” و “نه‌مانی هه‌ڵاواردن له كاتی پێدانی كارانه و ڕوونكردنه‌وه له په‌رداختی حقووقه‌كانیان” بوون.
