كۆمه‌ڵێك له په‌ره‌ستارانی نه‌خۆشخانه‌ی ڕه‌زا له شاری مه‌شهه‌د، ڕۆژی شه‌ممه ١٦ی خاكه‌لێوه له ناڕه‌زایه‌تیی به ستانداردنه‌بوونی ئیمكاناتی و ماسكه بێهداشتییه‌كان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی ناڕازییان، سه‌ره‌ڕای بڵاوبوونه‌وه‌ی خێرای ویرووسی كۆرۆنا، به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچ جۆره ئیمكاناتێكی بێهداشتی ستاندارد له ئێختیاریاندا قه‌راری نه‌گرتووه. ده‌شڵێن: به‌هۆی سه‌رنج نه‌دان و كه‌مته‌رخه‌می كاربه‌ده‌ستان و به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی له‌ئاست دابین كردنی ئیمكانات و ماسكی ستاندارد بۆ كادیری پزیشكی، ژماره‌ی په‌ره‌ستارانی تووشبو به‌م ویرووسه ڕۆژ له‌گه‌ڵ ڕۆژ ده‌چێته سه‌ره‌وه.