ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٧ی مانگی خاكه‌لێوه، ژماره‌یه‌ك له په‌رستارانی نه‌خۆشخانه جۆاوجۆره‌كانی ئه‌هواز له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی حقووقه دواخراوه‌كان و باقی موتالباته‌كانیان، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی یه‌كێك له ناڕازیان، سه‌ره‌ڕای ڕۆڵی سه‌ره‌كیی په‌رستاران له جه‌رگه‌ی قه‌یرانی كۆرۆنادا و كه‌مبوونی پێرسۆنێلی پێویست، ئه‌وان به‌رده‌وام و به وه‌ستان خه‌ریكی خزمه‌تگوزارین. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه له‌و باروودۆخه‌دا، كۆمه‌ڵێك له په‌رستاران له چه‌ند ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه و به چه‌ندین هۆكاری نادیار هێشتا نیگه‌رانی پیشه‌كانیانن و هه‌تا به ئه‌مڕۆ حقووقی مانگی ڕه‌شه‌ممه و سه‌نه‌واتی ٩٨ی خۆیان پێنه‌دراوه. هه‌روه‌ها وتیشی به‌داخه‌وه پارێزه‌رانی سڵامه‌ت له ئێستادا خۆیان له باروودۆخێكی بژێویی ناله‌باردا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.