كۆمه‌ڵێك له پزیشكان و په‌ره‌ستارانی نه‌خۆشخانه‌كانی ده‌وڵه‌تی شیراز، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٤ی گه‌لاوێژ، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی بڕی چه‌ندین مانگ له حقووقه‌كانیان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی ناڕازییان، پزیشكان و په‌ره‌ستاران له‌حاڵێكدا كه له هێڵی پێشه‌وه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ كۆرۆنادان و له بارودۆخێكی دژوار‌دا به‌سه‌ر ده‌به‌ن، ١٥ مانگه حقووقی پزیشكان و حه‌وت مانگ حقووقی په‌ره‌ستارانی نه‌خۆشخانه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئه‌مشاره په‌رداخت نه‌كراوه. شایانی باسه، ناڕازییان له‌ڕێگه‌ی نامه‌یه‌كه‌وه ڕایانگه‌یاندووه: ئه‌گه‌ر خواسته‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێ، كۆبوونه‌وه‌ی به‌ربڵاوتر به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن.