
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢١ی ڕه‌شه‌ممه، كۆمه‌ڵێك له پاكبانانی شاره‌داریی ئیزه له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازیی به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر بینای فه‌رمانداریی ئیزه و له‌ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین پلاكارد ڕایانگه‌یاندووه كه له حاڵێكدا كه ویرووسی كۆرۆنا به خێرایی ته‌شه‌نه ده‌ستێنێ و پاكبانان مه‌ترسی تووشبوون به‌م نه‌خۆشییه‌یان له‌سه‌ره، ئاماژه‌یان به‌وه كردووه كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه هیچ ئیمكاناتێكی پێشگیرانه بۆ به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌م ویرووسه‌یان له ئێختیار نه‌ناون، شاره‌داریی خۆ له په‌رداخت كردنی بڕی چه‌ندین مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایایان ده‌بوێرێت.
