کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی پارێزه‌رانی ژینگه‌ له‌ یه‌زد

تجمع حامیان محیط زیست در یزد2

ژماره‌یه‌ك له‌ خه‌ڵكی “كوردئاباد”ی یه‌زد، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٧ی به‌فرانبار، له‌ ناڕه‌زایه‌یتی به‌ چالاكییه‌كانی مه‌عده‌نه‌كانی ده‌ورووبه‌ر و له‌ناو بردنی ژینگه‌ی ئه‌م ناوچه‌یه‌، له‌ به‌رامبه‌ر بینای ئۆستانداریی یه‌زد كۆبوونه‌وه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، دانیشتووانی ئه‌م ناوچه‌یه‌ كه‌ پێشتریش سه‌باره‌ت به‌ چالاكییه‌كانی مه‌عده‌نه‌كانی ده‌ورووبه‌ر و زیانه‌كانی بۆ ‌سه‌ر ژینگه‌ی ئه‌م ناوچه‌یه‌ هوشداریان دابوو و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی بوو، خوازیاری پێشگرتن به‌ درێژه‌ی چالاكییه‌كانی ئه‌م مه‌عده‌نانه‌ بوون. خواستێكی كه‌ هه‌تا ئێستا له‌ لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه‌ هه‌روا بێ وه‌ڵام ماوه‌ته‌وه‌.