به پێی ڕاپۆرتهكان، بەرەبەیانى ڕۆژی چوارشهممه ٨ی مانگی خهزهڵوهر، بەشێک لە هونەرمەندانى کەرکوک بۆ پشتگیریکردن لە خۆپیشاندانەکانى بەغداد و شارەکانى باشورى عێراق كۆبوونهوه.
بەشێک لە هونەرمەندانى ئەو شارە بۆ پاڵپشتى لە خۆپیشاندەران لە شەقامى ڕێگاى بەغداد لە شارى کەرکوک كۆبوونەوە و پشتگیرى خۆیان بۆ داواکارییەکانى هاوڵاتییانى شارەکانى دیکەى عێراق کە خواستێکى رەواى خهڵكی عێراقە دووپاتكردهوه. یەکیکى دیکە لە داواکارییەکانی ئامادەبوانى كۆبوونهوهكه کە، دابینکردنى ژیانێکى شایستەیە بۆ سەرجەم هاوڵاتییانى عێراق بوون. شایانی باسه، لەهەمانکاتیشدا، هێزە ئەمنیەکانی کەرکوک ڕێگەیان نەدا كۆبوونەوەی سەندیکای هونەرمەندانی کەرکوک بۆ پاڵپشتی خۆپیشاندەرانی عێراق بەردەوام بێ و کۆتاییان پێهینا. بۆ شەشەم ڕۆژ دەچێت خۆپیشاندانەکان لە شارەکانی عێراق دژى گەندەڵى و نەبوونى هەلى کار بەردەوامە و تا ئێستاش زیاتر ٨٠ کەس کوژراون و زیاتر لە چوار هەزارکەسیش برینداربوون.