ڕۆژی هه‌ینی ١٢ی مانگی خه‌رمانانی ١٤٠٠ی هه‌تاوی ، كۆمه‌ڵێك له ژنانی ئه‌فغانستان له شاری كابۆل، به به‌ڕیوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تی، خوازیاری به‌شداری ژنان له حكوومه‌تی داهاتووی ئه‌و وڵاته بوون.
كۆمه‌ڵێك له ژنانی ئه‌فغانستان له شاری كابۆل له ئاست ئه‌و بڕیاره‌ی تاڵیبان كه خوازیاری ڕێگری كردن و سڕینه‌وه‌ی به‌شداری ژنان له حكوومه‌تی داهاتووی ئه‌و وڵاته بوو، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و خوازیاری به‌شداری ژنان له نووسینی یاسای بنه‌ڕه‌تی ئه‌فغانستان بوون. ژنانی ناڕازی به به‌ده‌سته‌وه گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشم، پێداگرییان له ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی خۆیان كرد كه له ساڵانی ڕابردوودا خه‌باتیان بۆ كردبوو. شایانی باسه ڕۆژێك له‌وه پێش خۆپیشاندانێكی دیكه هه‌ر به‌و مه‌به‌سته له لایه‌ن ژنانی ئه‌و وڵاته له شاری هه‌رات به‌ڕێوه چووبوو.