په‌ره‌ستارانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٥ی مانگی پووشپه‌ڕ، به كۆبوونه‌وه له به‌رانبه‌ر بینای ناوه‌ندی ڕێكخراوه‌ی ته‌ئمیین ئیجتیماعی، خوازیاری پێڕاگه‌یشتنی به‌رپرسانی ڕژیم به خواسته‌كانیان بوون.
په‌ره‌ستاران له ئاست بڕینی به‌شێك له مه‌زایاكانیان كه بووه‌ته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی حقووقه‌كانیان، ده‌ستیان داوه‌ته ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه. به وته‌ی په‌ره‌ستاران له ساڵی ٨٠ی هه‌تاوه‌یه‌وه پێداچوونه‌وه به‌سه‌ر حۆكمه‌كانیاندا كراوه و له‌و كاته‌وه به‌رده‌وام ئێعتراز ده‌كه‌ن به‌ڵام هیچ سه‌ره‌نجێكیان به داخوازییه‌كانیان نه‌داوه‌ته‌وه. په‌ره‌ستاران هه‌روه‌ها له ئاست په‌رداختی ٤ له‌سه‌دی حقووقه‌كانیان بۆ خانه‌نشینی پێشوه‌وخت بۆ پیشه سه‌خت و زیانباره‌كان ناڕازین و خوازیاری پێڕاگه‌یشتن به خواسته‌كانیانن.