ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٥ی مانگی سه‌رماوه‌ز، مۆعهلیمان و فه‌رهه‌نگیانی ئۆستانی هه‌مه‌دان له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازیه‌كانیان ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره و له به‌رانبه‌ر پشتگوێ خستنی داواكاریه‌كانیان درووشمیان وته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، مۆعهلیمان و فه‌رهه‌نگیانی خانه‌نشینكراوی ئۆستانی هه‌مه‌دان خوازیاری جێبه‌جێ بوونی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی وه‌رگرتنی حقووق، به ڕێژه‌ی ٨٠ له سه‌د بۆ مۆعه‌لیمانی له سه‌ر كار و هاوسانكردنی حقووقی خانه‌نشین كراوان بوون. جێگای ئاماژه‌یه مۆعه‌لیمانی ناڕازی له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا خوازیاری خوێندنی به‌خۆڕایی بۆ خوێندكاران و له دژی به‌پاره كردنی خوێندن له مه‌دره‌سه‌كان درووشمیان وته‌وه.