ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٨ی مانگی سه‌رماوه‌ز، كۆمه‌ڵێك له مۆعه‌لیمانی ئۆستانی قوم له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كردنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی و گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانكردنی حقووقه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، مۆعه‌لیمانی ناڕازی خوازیاری جێبه‌جێ كردنی خواسته‌كانیان و لابردنی هه‌ڵاواردن له سیسته‌می ئامووزش و په‌روه‌رش بوون. شایانی باسه شۆرای هاوئاهه‌نگی “ڕێكخراوه سنفیه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئیران” ڕایانگه‌یاندووه ڕۆژی شه‌مه و یه‌كشه‌مه واته ڕێكه‌وتی ٢٠ و ٢١ی مانگی سه‌رماوه‌ز له هه‌موو مه‌دره‌سه‌كانی ئێران مانگرتن به‌ڕێوه ده‌به‌ن و هه‌روه‌ها له ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٢ی مانگی سه‌رماوه‌ز مۆعه‌لیمانی سه‌رانسه‌ری شاره‌كانی ئێرانی بۆ به‌ڕێوه بردنی خۆپیشاندان و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی بانگهێشت كردووه.
