ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١١ی مانگی سه‌رماوه‌ز، به‌پێی ڕاگه‌یاندنی كانوونی سنفی مۆعهلیمان و فه‌رهه‌نگیانی زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران، له شاره‌كانی تاران، ئیسفه‌هان، ڕه‌شت، ئیزه، یاسووج، بجنوورد، سه‌قز و سنه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی مۆعهلیمان و فه‌رهه‌نگیانی ئێران به‌ڕێوه چوو.
مۆعهلیمان و فه‌رهه‌نگیانی خانه‌نشینكراو خوازیاری جێبه‌جێ بوونی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی وه‌رگرتنی حقووق، به ڕێژه‌ی ٨٠ له سه‌د بۆ مۆعه‌لیمانی له سه‌ر كار و هاوسانكردنی حقووقی خانه‌نشین كراوان بوون. جێگای ئاماژه‌یه مۆعه‌لیمانی ناڕازی له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا خوازیاری خوێندنی به‌خۆڕایی بۆ خوێندكاران بوون و له دژی به‌پاره كردنی خوێندن درووشمیان وته‌وه.
