ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٧ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له ماڵباخته‌كان و حه‌واڵه‌داره‌كانی شیركه‌تی “ئازویكۆ”، له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كرانی داواكارییه‌كانیان له‌به‌رانبه‌ر دادسه‌رای تاوانه ئابووریه‌كانی شاری تاران كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه، وێڕای چه‌ندین جار كۆبوونه‌وه و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی، هیچ به‌رپرسێك سه‌ره‌نجی به داواكارییه‌كانیان نه‌داوه‌ته‌وه. حه‌واڵه‌دارانی ناڕازی به‌وتنه‌وه‌ی دروشمی “ئێژه‌یی، ئێژه‌یی، تاڵان به‌و گه‌وره‌ییه، چوونه كه نه‌تبینیوه” خوازیاری وه‌دیهاتنی داواكارییه‌كانیان بوون.